کااندیدی یەكێتی تا ئێستا بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵحە

کااندیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران تا ئێستا بە فەرمی بەرهەم ساڵحە، هەرچەندە گفتوگۆ سازشی کاتژمێرەکانی داهاتوو ماوە کە تا سبەی کاتژمێر ٣ کات ماوە بۆ ئەو جۆرە گفتوگۆ و سازشانە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتییەوە بە (سپی) راگەیاندرا، تا ئێستا حیزبەكەیان بەرهەم ساڵحی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید کردووە، ئەو بۆچوونەشیان بە پارتی گەیاندۆتەوە و وتی "لەكۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی، هەردوولا بەڕاشكاوانە گفتوگۆیان كردووە، بەڵام دواجار یەكێتی بڕیاری خۆی داوە كە بەرهەم ساڵح ناگۆڕێت، دیارە ئەوانیش هۆشیار زێباری ناگۆڕن، بۆیە پەرلەمانی كاندیدەكە یەكلایی دەكاتەوە".( ئەوە لە کاتێکدا کە تا ئێستا گفتوگۆی ساتەکانی کۆتایی کاتی ماوە ).
 
سەبارەت بەوەی هیچ گەرەنتییەكەیان بۆ دەرچوونی بەرهەم ساڵح هەیە بەرامبەر بە رێككەوتنی سیقۆڵی پارتی و سەدر و حەلبوسی، ئەو سەرچاوەیە وتی "ئەگەر هاتوو دادگا لەبەرژەوەندی زێباری بڕیاریدا و پارتی ئەو پۆستەی برد ئاساییە، بەڵام ئەوە لێكەوتەی خراپی بۆ داهاتوی هەرێم دەبێت".

بڕیارە سبەینێ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری یەكلاییكەرەوە لەسەر دۆسیەی هۆشیار زێباری بدات كە بە گەندەڵی لە كاتی پۆستە وەزارییەكانیدا لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە لەسەر كار لادرا. هەروەها کاتژمێر ٣ ی پاشنیوەرۆش وادە سێ رۆژیەکەیە حەلبوسیە کە بۆ ماوەی سێ رۆژ دەرگای کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار درێژکردەوە، تەواو دەبێت. 





PM:08:38:12/02/2022