کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا بایکۆتی دەوامیان کرد

ئەمڕۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان بایكۆتی دەوامیان كرد.

 

ئەمڕۆ سێ شەممە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان بایكۆتی دەوامیان كرد و دەستیان لە كاركانیان هەڵگرت، فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەڵێن، "ئێمە ئاگادارین كە داهاتێكی زۆر هەیە و هەر داهاتی وەزارەتەكەی ئێمە بەشی زۆرێك لە مووچەی وەزارەتەكان دەكات، بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ مووچەكانیان دوادەكەوێت".

دەشڵێن " جگە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەهای دۆلاریش بەرز بووەتەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە گۆڕانكاری لە شێوازی دابەشكردنی مووچە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیدا بكات"



AM:11:02:15/02/2022