لە مانگی ڕەمەزاندا دوو سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە ئێستادا ئامادەکاری دەکەین بۆ دابەشکردنی دوو سەبەتەی خۆراکی لە مانگی رەمەزاندا". 

محەمەد حەنون بەڕێوەبەری گشتی چاودێری دارایی و بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند" لەسەر فەرمانی مستەفا کازمی سەرقاڵی ئامادەکارین لە مانگی رەمەزاندا دوو سەبەتەی خۆراکی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکراوە و خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ئێستاشدا دابەشکردنی دەستی پێکردووە.


PM:12:25:18/02/2022