ئێران: دەمانەوێت درێژە بەگفتوگۆ لەگەڵ سعودیە بدەین


حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران   رایگەیاند "دەمانەوێت درێژە بە گفتۆگۆیەكانمان لەگەڵ سعودیە بدەین، بەڵام پێش ھەموو شتێك ئەم پرسە پەیوەستە بە ئیرادەی ئیدارەی ریازەوە".

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانی 58 ھەمین كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ كۆبوونەتەوە و تیایدا تاوتوێی دواپێشھاتەكانی ناوچەكە كراوە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، عەبدوڵڵاھیان لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و سعودیە و ئێران رایگەیاندووە "دەمانەوێ درێژە بە گفتۆگۆیەكانمان لەگەڵ سعودیە بەمەبەستی رێكخستنی پەیوەندییەكانمان بدەین، بەڵام پێش ھەموو شتێك ئەم پرسە پەیوەستە بە ئیرادەی ئیدارەی ریاز".

لە بەرامبەردا فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، ئەوان ئامادەی میوانداریكردنی خولی داھاتووی دانوستانەكانی نێوان تاران و ریازن.



PM:08:29:19/02/2022