ڤیدیۆ.. کانی لە رۆژی جیهانی زمانی دایکدا نوێترین بەرهەمی بڵاودەکاتەوە

هونەرمەند کانی لە رۆژی جیهانی زمانی دایکدا نوێترین بەرهەمی بڵاودەکاتەوە.

کانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆیەك نوسیویەتی" خۆشحاڵم بەوەی لەم پەیامەمدا ئاگادارتان بکەمەوە کە لە دوو ڕۆژی داھاتوودا نوێترین گۆرانیم بەناوی زمانی دایک بڵاودەبێتەوە، ھەڵبەت ھاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیھانی زمانی دایک ئومێد ئەکەم بە دڵی ھەمووان بێت و لە ئاست چاوەڕوانی ئێوەی خۆشەویستدا بێت". 

هەروەها لە بەشێکی تری ڤیدیۆکەدا دەڵێت" ئێمە دەمانەوێت بەم بەرهەمە رۆژی جیهانی زمانی دایك پیرۆز بکەین".

هونەرمەند کانى لە بەرزنجە لە دایکبووە و لە تەمەنى سێ ساڵی هاتۆتە شاری سلێمانى، پەیمانگەى هونەرە جوانەکان بەشى موزیکى لە سلێمانى تەواوکردوە، لە ٢٠٠٣ لەگەڵ هونەرمەندى موزیکژەن کارزان مەحمود ژیانى هاوسەریان پێکهێنا و ئێستا لە وڵاتى سوید نیشتەجێن، خانمە گۆرانیبێژێکی ناسراوی کوردستانە و خاوەنی چەندین بەرهەمی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە. 


PM:03:33:20/02/2022