پوتین ئامادەیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆكرانیا دەربڕی


ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی رووسیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شی جین بینگ، سەرۆكی چین رایگەیاند، ئامادەیە دانوستان لە ئاستی باڵادا لەگەڵ ئۆكرانیا بكات.

ئاژانسی هەواڵی شینخوای چین بڵاویكردەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوو سەرۆك باسیان لە رەوشی ئۆكرانیا و چارەسەركردنی كێشەكان و خاوكردنەوەی گرژییەكان كردووە.

لەو بارەیەوە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا، جەختی لەسەر هەڵوێستی وڵاتەكەی بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكانی ناتۆ لەسەر سنورەكانی كردووە، پێشتریش راوێژكاری سەرۆكی ئۆكرانیا، رایگەیاندبوو، كیێڤ ئامادەیە دانووستان بكات و شەڕ رابگیرێت.

لە دوێنێوە روسیا دەستی بە هێرشكردن بۆ سەر ئۆكرانیا كردووە و تا بەشێكی زۆری خاكی ئەو وڵاتە رۆیشتووە و پێدەچێت ئەمڕۆ شاری كیێڤی پایتەختیش كۆنتڕۆڵ بكەن.



PM:03:23:25/02/2022