سلێمانی.. لە سەر پردی کۆبانێ پیاوێک خۆی هەڵدایە خوارەوە

ئەمڕۆ پیاوێک لەسەر پردی کۆبانێ لە شاری سلێمانی خۆی هەڵدایە خوارەوە دوای ڕووداوەکە گەیەندرایە نەخۆشخانە.

ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی شوبات،  سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتن، ڕایگەیاند، "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن ٤٧ ساڵ بەناوی تاهر عەلی، لەسەر پردی کۆبانێ خۆی هەڵدایە خوارەوە".

باسی لەوەشکرد،  ناوبراو برینداربوە و لەئێستادا گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار و لەوێ چارەسەر ی بۆ دەکرێت،  هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە  تائێستا ئاشکرانەکراوە.

 



PM:07:14:25/02/2022