ئۆکرانیا: لە ماوەی سێ رۆژدا سێ هەزار و ٥٠٠ سەربازی رووسیا کوژراون

سوپای ئۆکرانیا ڕایدەگەیەنێت" سێ هەزارو ٥٠٠ سەربازی روسیا کوژراون و (٢٠٠) سەربازیش بە دیل گیراون، هەروەها (١٤) فڕۆکەی جەنگی و هەشت هێلیکۆپتەر و (١٠) تانکی روسیا تێکشکێندراوە".

سوپای ئۆکرانیا دەربارەی هێرشەکەی روسیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە ماوەی سێ رۆژی هێرشی روسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان سێ هەزار و (٥٠٠) سەربازی روسی کوژراون و(٢٠٠)سەربازی دیکەش بە دیل گیران". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" (١٤) فڕۆکەی جەنگی و هەشت هێلیکۆپتەر، (١٠) تانکی روسیاش لە بەرەکانی جەنگ تێکشکێندراون". 

لای خۆشییەوە ڤۆلۆدمیر زلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا، داوا لە هاوڵاتییان و سەربازانی وڵاتەکەی دەکات، کە خۆیان ڕادەست نەکەن و بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن.

جه‌ختیشیکردەوە، سەرپەرشتی پاراستن‌ و بەرگریکردن لە کیێڤی پایتەخت دەکەین و تائێستاش شارەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە.

هەروەها ئاژانسەکانی جیهانیش باس لەوە دەکەن، دەنگی تۆپباران لە چەند ناوچەیەکی چڕ دەبیسترێت، بەڵام ئاڕاستەکانیان نەزانراوە، تائێستاش شەڕ نەگەیشتووەتە سەنتەری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا. 


AM:10:14:26/02/2022