بەپێی پێشبینیە فەلەكناسیەكان، بڕیارە رۆژی ٢ی نیسانی ئەمساڵ وەكو یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری بكرێت.
جاد قازی سەرۆکی پەیمانگای نەتەوەی بۆ توێژینەوەی گەردوونی و جیۆفیزیکی لە میسر
لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی وەتەنی میسری ڕاگەیاند" بەگوێرەی پێشبینییەکان سەرەتای مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دەکەوێتە ٢ی نیسان، (٣٠) رۆژی تەواو مسوڵمانان بەڕۆژوو دەبن".
ئەوەشی خستەڕوو، سەرەتا و کۆتا رۆژی مانگی رەمەزان بە فەرمی لە کاتی بینینی مانگدا رادەگەیەنرێت، کە ٢٩ی شەعبانی داهاتوو دەبێت و هاوکاتە بە ١ی نیسان، کۆتایی مانگی رەمەزانیش لە ٢٩ی رەمەزان رادەگەیەندرێت، کە دەکەوێتە ١ی ئایاری داهاتووەوە.