لەسەر گرانبوونی نرخی سوتەمەنی پەرلەمان بانگێشتی وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکات

ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان لەسەر گرانبوونی سووتەمەنی و نەگەڕانەوەی پارەی نەوت داوا دەكات بوەزیری سامانەسروشیەكان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادەبێت.

ئەمڕۆ ٢ی ئادار چوارشەممە، ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لەدانیشتنی پەڕلەمانی كوردستاندا  باسی لەوەکرد، دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان بڕگەكانی دانیشتن دیاری دەكات، چەندین یاداشت ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كراوە بۆ گفتووگۆكردن یاخود لێپرسینەوە وەزیری سامانەسروشیەكان ئامادەی پەڕلەمان بێت، ئێستا لەهەمووكات گرنگترە وەزیری سامانە سروشتییەكان ئامادەی دانیشتنی پەڕلەمان بێت، چونكە دوای بڕیاری دادگای فیدڕالی كێشە درووستبووە لەگەڵ حكومەتی ناوەندی عێراق و ئەمڕۆ ٢ی ئادارە هێشتا دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەستی پێ نەكردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی بەدواداچوونەكانیان بەشێك لەهاووڵاتیان و بەرپرسان پەلەپەلیانە لەڕاكێشانی پارەكانیان لەبانكەكان، لەهەمان كاتدا نرخی بەنزین زۆر بەرزبووەتەوە بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتی دروست كردووە، بۆیە باشترە لەدانیشتنی داهاتوو داوا لەوەزیری سامانە سروشتیەكان بكرێت لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان ئامادەبێت.



PM:01:57:02/03/2022