رێنماییەكی نوێ بۆ ئەو گەشتیارانە دەردەچێت كە دەگەڕێنەوە كوردستان


ئەو گەشتیارانەی لەدەرەوە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، پێویستە بەڵگەنامەی نێگەتیڤی كۆرۆنایان پێبێت، سەرەڕای ئەوەی هەردوو ژەمە ڤاكسینیشیان وەرگرتبێت.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "بە پێی ڕێنمایی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی پێویستە سەرجەم گەشتیاران بەڵگەنامەی نەگەتیڤی شیكاری ڤایرۆسی كۆرۆنا (PCR) یان پێبێت كە لە ٤٨ كاتژمێر كۆنتر نەبێت، لە كاتی گەیشتنیان یان سەفەركردنیان لە فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە".

هەر بەپێی راگەیەنراوە، ئەم بڕیارەی سەرەوە ئەو گەشتیارانەش دەگرێتەوە كە بەلگەنامەی وەرگرتنی هەردوو ڤاكسینی كۆرۆنایان پێیە".




PM:03:42:03/03/2022