ماكرۆن، خۆی بۆ سەرۆكایەتی فەڕەنسا كاندید دەكاتەوە


ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا رایدەگەیەنێت "لە هەڵبژاردنەكانی مانگی داهاتوودا، دووبارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی فەرەنسا كاندید دەكاتەوە".

ئیمانوێل ماكرۆن، لە نامەیەكدا بۆ خەڵكی فەڕەنسا رایگەیاندووە "من كاندیدم  بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێوە داهێنان بكەین و بە وەڵامێكی یەكگرتووی فەڕەنسی و ئەوروپی رووبەڕووی تەحەدیەكانی ئەم سەدەیە ببینەوە".

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەڕەنسا پێنج ساڵ جارێك و بە دوو جار ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵیش لە رۆژانی 10 و 24ی نیسان دەكرێن.



PM:02:15:04/03/2022