وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی بانە شێروان لە رۆژی لەدایکبوونیدا

گۆرانیبێژی لاوی باشوری کوردستان بانە شێروان لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و جیاواز دەردەکەوێت.

بانە شێروان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بە بۆنەی ساڵڕۆژی لە دایکبوونی بڵاوکردەوە، کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش و جیاواز دەردەکەوێت. 

بانە شیروان لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠١ه، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بەشداری بەرنامەی كورد ئایدڵی كەناڵی كوردسات بوو، کە تیایدا توانی لە كەسە سەركەوتوەكانی ناو بەرنامەكە بێت، بەڵام سەرباری گەیشتنی بە‌ فیناڵ نه‌یتوانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بێنێت، بەڵام بەردەوامە لە کاری هونەری لە چەند ساڵی رابردوودا هونەرو جەماوەرەکەی لە هەڵکشاندایە.


AM:08:50:05/03/2022