مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە له‌مه‌راسیمێكدا له ژێر ناونیشانی (یه‌كسانی جێنده‌ری ئه‌مڕۆ، بۆ داهاتوویه‌كی به‌رده‌وام) له شاری هه‌ولێر وتارێکی پێشکەش کرد و رایگه‌یاند" شانازی به شێره‌ژنی كوردستان ده‌كه‌ین، شانازی به هه‌مو دایك و خوشك و خێزان و كچی شه‌هیدانمان ده‌كه‌ین، ئه‌و قوربانییه‌ی ئێوه داوتانه، ئێمه هه‌رچی بكه‌ین ناتوانین قه‌ره‌بوتان بكه‌ینه‌وه".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستەڕوو، به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك زۆر كۆمه‌ڵگه‌ی دیكه، دیارده‌ی نه‌گریسی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان، به شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه، حكومه‌تی هه‌رێم به توندی ڕوبه‌ڕوی هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك ده‌بێته‌وه و پابه‌ندبونی خۆشی به پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌تان و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی توندوتیژی به گشتی و به تایبه‌تی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان دوپاتده‌كاته‌وه.
جەختیشیکردەوە، حکومەت بەردەوامە بۆ کارکردن لە کەمکردنەوەی کردارەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان و دەستگیرکردن و بە سزاگەیاندی تاوانباران.
بارزانی باسی لەوەشکرد، پێویستە کار بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەکی جێندەری بکەین لەڕێگەی دابینکردنی زەمینەیەکی سەقامگیر و لەبار بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە.