سعودیە وادەی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاریكرد

هەریەك لە عەرەبستانی سعودی و پەیمانگەی نەتەوەی بۆ توێژینەوەی گەردوونی و جیۆفیزیکی لە میسر وادەی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بۆ ئەمساڵ دیاری دەكەن و دەڵێن" كە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ (٣٠) ڕۆژ دەبێت". 

جاد قازی، سەرۆکی پەیمانگەی نەتەوەی بۆ توێژینەوەی گەردوونی و جیۆفیزیکی لە میسر ڕایگەیاند" كاتی سەرەتای مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ بەپێی هەژماری فەلەكی، كە پەیمانگاكەیان ئامادەی كردووە دەكەوێتە ٢ی مانگی نیسانی داهاتوو، هەروەها مانگی ڕەمەزانیش (٣٠) ڕۆژی تەواو دەبێت". 

ئەوەشی خستۆتەروو، كاتی سەرەتا و كۆتایی مانگی ڕەمەزان بەپێی بینینی هیلالی مانگ لە داهاتوودا بە فەرمی لە ٢٩ی شەعبان ١ی نیسان یەكلایی دەبێتەوە و دیاری دەكرێت.


PM:03:11:12/03/2022