وێنە.. دایکی عیرفان محەمەد کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ یەک شەممە ١٣ ی ئازار دایکی هونەرمەندی ناسراوی کورد عیرفانی وەستا محمد ناسراو بە (حەمە دەمبڵ) کۆچی دوایی کرد.

عیرفان وەستا محەمەد ماوەیەکە چەند جارێک لە سۆشیال میدیا پۆستی کردووە کە دایکی زۆر نەخۆشەو بە پۆستەکانیشیدا دیار بوو کە زۆر کاریگەری بەسەریەوە هەیەو زۆر هۆگریەتی.

عیرفان وەستا محەمەد جگە لەوەی لەچەندین فیلم و دراما و شانۆدا بەشداری کردووە وەک ئەکتەر، لە ڕابردوودا وەک گۆرانیبێژیش کاری کردووە.

عیرفان وەستا محەمەد خاوەنی کوڕ و کچێکە و پێشتریش کچەکەی لەگەڵ خۆی ڕۆڵی بینیوە و ساڵی ڕابردووش بووەتە باپیرە.


AM:11:42:13/03/2022