وادەی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان ئاشکرا کرا

سەنتەری گەردونناسی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت" پێشبینی دەكرێت ڕۆژی شەممە ٢ی نیسانی ٢٠٢٢ یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزان بێت". 

سەنتەری گەردونناسی نێودەوڵەتی كە بارەگاكەی لە ئیماراتە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی مانگی شەعبان لە رۆژی هەینی ٤ی ئاداری ٢٠٢٢ دەستی پێكردووە، بۆیە لە زۆربەری وڵاتانی ئیسلامی رۆژی هەینی ١ی نیسانی ٢٠٢٢ كە بەرامبەر بە ٢٩ی شەعبانی ١٤٤٣ی كۆچی بەدوای مانگدا بگەڕێن.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی هەینی ١ی نیسان لە ڕێگەی تەلسكۆبەوە مانگ ببینرێت و لەم كاتەشدا نەریتەكە وایە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی رۆژی دواتر، كە دەكاتە رۆژی شەممە ٢ی نیسان بكەن بە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان. 


AM:12:02:22/03/2022