رێكخراوێك: سێ پەرلەمانتاری كوردستان زۆرترین مۆڵەتیان وەرگرتووە


ئەنستیویتی پەی بۆ چاودێری كاروباری پەرلەمان رایدەگەیەنێت، لە خولی پایزەی پەرلەمانی كوردستان دوو پەرلەمانتاری یەكێتی و سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی زۆرترین مۆڵەتیان وەرگرتووە.

ئەنستیویتی پەی بۆ چاودێری كاروباری پەرلەمان لە نوێترین راپۆرتیدا سەبارەت بە خولی پایزەی پەرلەمانی كوردستان كە ئەمڕۆ بڵاویكردۆتەوە رایگەیاندووە "جەمال حەوێز و سەلمە فاتیح پەرلەمانتارانی یەكێتی هەریەكە و شەش رۆژ مۆڵەتیان وەرگرتووە كە زۆرترینە، دواتریش عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی پێنج رۆژ مۆڵەت و هەورامان گەچێنەیی پەرلەمانتاری كۆمەڵ سێ رۆژیان وەرگرتووە، دیاری ئەنوەریش لە سەربەخۆكان 4 رۆژ مۆڵەتی وەرگرتووە".

راپۆرتەكەی ئاماژەی بەوەكردوە "لە فراكسیۆنی پارتی هەدیە موراد 4 رۆژ،  سەفین ئاغا  3 رۆژ، لەنجە ئیبراهیم 3 رۆژ مۆڵەتیان وەرگرتووە، هەروەها لە فراكسیۆنی گۆڕان: جەلال محەمەد  2 رۆژ، شایان كاكە ساڵح 2 رۆژ، لە فراكسیۆنی یەكگرتوو شێركۆ جەودەت  1 رۆژی وەرگرتووە".



PM:05:08:28/03/2022