یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرا

هه‌ر یه‌ك له‌ سعودیە و وه‌قفی سوننی عێراق و هەرێمی کوردستان سبەینێیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرد.
 
لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ لە ئاسمانی هەرێم بینراوە و سبەینێ شەممە ٢ی نیسانی ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزانە".

هاوكات دیوانی وه‌قفی سوننی له‌ عێراق ئاماژەی بەوەکرد" ئەمڕۆ تەواوکەری مانگی شەعبانە و سبەینێ یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانە". 

هەروەها دەسەڵاتدارانی شانشینی عەرەبی سعودیە سبەینێی وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری کرد، ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند وڵاتێک دوو سبەى یەکشەممەیان وەک یەکەم رۆژى مانگى رەمەزان دیاری کردووە. 


PM:06:45:01/04/2022