وەزیری دارایی هەرێم دەستلەکاركێشانەوەی خۆی ئاراستەی سەرۆکی حکومەت دەکات

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم کە لە پشکی گۆڕانە، بڕیارە لەگەڵ دەوام دەستپێکردنی ئەم هەفتەیەدا دەست لەکاركێشانەوەی خۆی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی بکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، ماوەیەکە وەزیری دارایی، ئاواتی شێخ لە بەرنامەیدایە دەست لە کاربکێشێتەوە، بەڵام ئەو دەرفەتەی بۆ نەرەخساوە، ماوەیەک ئەم لە دەرەوەی ولآت بووەو، ماوەیەکیشە مەسرور بارزانی لە دەرەوەی ولآت  بووە، ئەم هەفەتەیە کە هەردووکیان لە هەرێمن، ئاواتی شێخ جەناب دەستلەکاركێشانەوەکەی رادەستی سەرۆکی حکومەت دەکات.
 
بەپێی ئەو زانیاریانە دەستلەکارکێشانەوەی ئاواتی شێخ جەناب، وەک کەسانی نزیکی ئاماژەی بۆ دەکەن، پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئەم وەک وەزیری دارایی هیچ ئاگای لە داهاتی نەوت نییە، هەروەها زانیاری تەواویشی لەسەر داهاتی خاڵە سنورریەکان نییە.

ماوەیەک لەمەوبەر دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی ناوبراو، بڵاوکرایەوە، بەلآم دواتر ئاشکرا بوو لە دەرەوەی وڵاتەو کە گەڕاوەتەوە کوردستانیش، لەو ماوەیەدا بەشوێن ئەو دەرفەتەدا گەڕاوە کە رووبەڕوو دەستلەکاركێشانەوەکەی خۆی رادەستی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بکات.



PM:04:17:02/04/2022