زانیاری نوێ لەسەر دۆزینەوەی سێیەم تەرمی گەنجەكانی ماوەت

هەرچەندە قایمقامی قەزای ماوەت دۆزینەوەی سێیەم تەرمی گەنجە خنكاوەكانی چەمی خەمەڵۆكەی راگەیاند، بەڵام تائێستا تەرمەكە نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، کامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت ئاشکرای کرد، گەنجی سێهەم کە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە ناوی، کۆسار نەوزادەو تەمەنی ٢٢ ساڵە.

رۆژی نەورۆز ٢١ ی ئازار سێ گەنج لە شارباژێڕ لە چەمی خەمەڵۆکەی شارباژێڕ یەکێکیان دەکەوێتە چەمەکەوەو ئەوانی تر هەوڵی دەرهێنانەوەی دەکەن، بەڵام هەر سێکیان دەخنکێن و ماوەی ١٢ رۆژە ژمارەیەکی زۆر لایەنی پەیوەندیدار و خەڵکانی خۆبەخش سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکانن، ئەمڕۆ شەممە لە بەیانیەوە تا ئێوارە تەرمی هەر سێکیان دۆزرانەوە.



PM:07:18:02/04/2022