باری تەندروستی د. ئایاد عەلاوی نا جێگیرە

 
سیاسەتمەداری ناسراوی عێراقی و دۆستی کورد د. ئایاد عەلاوی سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی نیشتمانی باری تەندروستی ناجێگیرەو بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

حەیدەر مولا کەسایەتی نزیکی ئایاد عەلاوی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە هۆکاری رەوانەکردنی ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی بۆ نەخۆشخانەی ئیبن سیناوە لە بەغدا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە بووە.
  
ئەو کەسایەتییە نزیکەی عەلاوی دەشڵێت" دۆخی تەندروستی ئەیاد عەلاوی جێگیر نییە و لە نەخۆشخانە خەوێنراوە، ئەوەش بەهۆی هەوکردنی زۆری بەردی گورچیلەوە".

  عەلاوی لە دایکبوونی ١٩٤٧ خوێندی کۆلیژی پزیشکی لە عێراق تەواو کردووە، ماستەر و دکتۆرای لە هەمان بواردا لە زانکۆی لەندەن بەدەستهێناوە.

سەرەتای کاری سیاسی تا ساڵی ١٩٧٤ لە ریزەکانی حیزبی بەعسدا بووە، دواتر لە هەشتاکاندا چۆتە ریزی ئۆپۆزسیۆنی عێراقییەوەو لە دوای رووخانی سەدام چەند پۆستی وەک سەرۆک وەزیران و پێشتریش بۆ ماوەیەک سەرۆکی ئەنجوومەنی کاتی سەردەمی برێمەر بووە.

  



PM:07:59:03/04/2022