وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئێستا زیاتر له (١٢٠) نه‌خۆشی شێرپەنجە پێویستی به دووجۆر چاره‌سه‌ر هه‌یه ئه‌وانیش بوونی نییه له نه‌خۆشخانهکەمان، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌كرێت بێگومان نه‌خۆشیه‌كه‌یان زیاتر ده‌كات و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ش ڕووده‌دات".
یاد نەقشبەندی وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەربارەی گرفتەکانی تەندروستی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" سه‌باره‌ت به‌و گرفتانه‌ی ئێستا هه‌یه وه‌كو كه‌رتی ته‌ندروستی زیاد له چه‌ند مانگێكه ئه‌م گرفته هه‌یه، به‌ڵام ڕۆژ به ڕۆژ گرفته‌كه كه‌ڵه‌كه ده‌بێت، چونكه نه‌خۆشخانه وه‌كو شوێنی تر نییه كه سه‌ردانی نه‌كرێت هه‌موو ڕۆژێك نه‌خۆش سه‌ردان ده‌كات، بۆنموونه له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌توانم بڵێم مانگانه كه‌یسی حاڵه‌تی تازه زیاتر تۆمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات پێدوایستیه‌كان بۆ پێداویستی پزیشكی و تاقیگه ده‌رمانخانه و ئامێره‌كان ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر بكات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك خه‌رج ناكرێت، بۆنموونه نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له مانگی (١١) وه هه‌تا ئێستا كه مانگی چوارەوە نزیكه‌ی ملیار و نیوێك كراوه به‌چه‌ك مامه‌ڵه‌كان له‌م نه‌خۆشخانه‌یه هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كی بۆ سه‌رف نه‌كراوه، به‌رامبه‌ر به‌وه كۆمپانیاكانی ده‌رمان ئه‌وانه‌ی پێداویستی تاقیگه‌ی پزیشكی ده‌كه‌ن ئاماده نیین (ته‌جهیز) مان بۆ بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و شایسته داراییانه‌یان بۆ سه‌ر نه‌كراوه".
یاد نەقشبەندی (بۆ چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە) ئەوەش دەڵێت" نموونه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه ئێمه سه‌نته‌ری ژیانه‌وه‌مان هه‌یه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ر به تیشك به توشبووانی شێرپه‌نجه ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌وه‌ی ئه‌و دوو ئامێره‌ی له‌وێن زیاد له (١٠) ساڵه كارده‌كه‌ن و ئێستا ئامێره‌كان كۆن بوون و تووشی حاڵه‌تی له‌كاركه‌وتن ده‌بن كه وایكردووه هیچ ڕۆژێك نییه ئه‌م دوو ئامێره یه‌كێكیان گرفتی بۆ دروست نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی چاره‌سه‌ری تووشبوان به تیشك بۆ زیاتر له شه‌ش مانگ، گرفتی تر ئه‌وه‌یه كه ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌و ئامێرانه‌ی تایبه‌تن به تیشك و MRIو سۆنه‌ر به PTC Scan ئه‌وانیش گرفتمان هه‌بووه له‌وه‌ی كه (تخصیص) داراییان بۆ نه‌كراوه كۆمپانیاكان هه‌تا ئه‌م ساته نه‌هاتوون چاكی بكه‌ن واته كۆی پرۆسه‌كه ئه‌وه نییه ئێمه بڵێین ده‌سه‌ڵاتمان نییه و (تخصیص)مان نییه، به‌ڵام پاره سه‌رف ناكرێت و پاره نادرێت به كۆمپانیاكان كۆمپانیاكانیش ئاماده‌ی ئه‌وه نیین له‌وه زیاتر هه‌ڵسن به دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكیه‌كانی ئێمه".
وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی وتیشی" ئه‌گه‌ر به‌مشێوازه به‌رده‌وام بێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئاسته‌كه به‌شێوازێك ده‌بێت كه چاره‌سه‌رێكی زانستی بۆ نه‌خۆشه‌كان ناكرێت، به‌ڵكو ته‌نها به‌ڕێكردنی نه‌خۆش ده‌بێت هیوادارم نه‌گه‌ینه ئه‌و قۆناغه".
نەقشبەندی باسی لەوەشکرد، یه‌كێك له‌و به‌شانه‌ی ئێستا له حاڵه‌تی وه‌ستاندایه به‌شی (قه‌سته‌ره)یه كه تایبه‌ته به حاڵه‌تی كتوپڕی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌بن ئه‌ویش له‌داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا ده‌وه‌ستێت كه ئه‌وه‌ش وه‌ستا به‌ڕاستی كاره‌سات ڕووده‌دات چونكه كه كه‌سێك توشی حاڵه‌تێكی كتوپڕی دڵ ده‌بێت ڕه‌نگه پێویستی به‌وه‌بێت له‌ماوه‌یه‌كی كاتی زۆر كه‌مدا چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت، به‌شی بوژاندنه‌وه‌ی دڵ-یش ئێستا ده‌توانم بڵێم له لێوارێكی زۆر نزیكدایه بۆئه‌وه‌ی بوه‌ستێت، چونكه ئه‌ویش هیچ بڕه‌پاره‌كانی بۆ سه‌رف نه‌كراوه وه‌كو من ئاگادارم له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا توانای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی خزمه‌تگوزاری تووشبوانی نامێنێت بۆ نه‌خۆشه‌كان.
دەربارەی ئەوەی ئایا وەڵامی حکومەت و وەزارەتی تەندروستی چی بووە وەک خۆت دەڵێی ماوەی چەند مانگە ئەم گرفتانە هەیە؟ لە وەڵامدا یاد نەقشبەندی وتی" ئه‌وه پرسیارێكه حه‌قه له ڕای گشتی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵان بكرێت واته به چ لۆژیكێك ده‌كرێت ئێمه زیاتر له پێنج بۆ شەش مانگه له ڕێی ڕاگه‌یاندن و له‌ڕێگه‌ی قسه‌كردن له ئاستی خۆمانه‌وه قسه‌كراوه و داواكراوه مه‌ترسیه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو هیچ وه‌ڵامێكی ڕوون یان هیچ وه‌ڵامێكی قه‌ناعه‌ت پێكراو نه‌بووه بۆ ئێمه یان هه‌ر به‌بێ وه‌ڵامیش بووین! ئه‌مه‌ش وای له ئێمه كرد بێین ڕای گشتی ئاگاداربكه‌ینه‌وه له دۆخه‌كه كه ئاگاداربن دۆخی كه‌رتی ته‌ندروستی له ناوچه‌كه به‌وشێوازه‌یه كه ده‌ڕوات، من له‌مانگی (١١)وه چه‌كم هه‌یه قفڵ بووه و پاره سه‌رف ناكرێت ئه‌م چه‌كانه هه‌مووی هی سندوقی كۆمه‌ك بۆ توشبووانی شێرپه‌نجه‌یه به‌هه‌موو لۆژیكێكی واقیعی ئه‌گه‌ر سه‌یری داهاتی سندوق بكرێت كه له كوێوه دێت بۆمان ده‌بووایه داهاتی سندوق به‌راورد به ساڵانی (٢٠١٧ و ٢٠١٨) زۆر زیاتر بووایه، به‌ڵام له ئێستادا داهاتی سندوق زۆر خراپه واته یان هه‌ر نییه ملیار و نیوێك هی سندوقه له بانك پاره‌م بۆ سه‌رف ناكرێت".
ڕاشیگەیاند" ئێمه بۆیه مه‌ترسیه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو چونكه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه له‌مه خراپتر بێت ده‌وه‌ستێت ناشكرێت كه خزمه‌تگوزاری وه‌ستا و خه‌ڵك گیانی له‌ده‌ستبدات ئینجا ئێمه قسه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بكه‌ین، بۆنموونه ئێستا من دووجۆر چاره‌سه‌رم نه‌ماوه له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا نزیكه‌ی زیادتر له (١٢٠) نه‌خۆش له‌سه‌ر ئه‌م چاره‌سه‌رانه‌ن ئێستا ئه‌م نه‌خۆشانه ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه له‌به‌رئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كه‌یان وه‌رناگرن".
جەختیشیکردەوە، ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و ئامێره‌كان دابین بكرێت ١٠٠% ده‌توانیین خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروسیه‌كان به‌رده‌وام بێت.