لێژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان ڕێژەی زەكات و سەرفترە و فیدیەی ڕۆژوو بۆ مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ دیاری کرد.
ئەمرۆ چوارشەممە ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رێژەی زەکات و سەرفترە و فیدیەی ڕۆژووی دیاری کرد، کە بەمشێوەیەیە:
یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره بۆهه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك له سێ هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت.
سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌وپاره‌ی زه‌كاتی تێدا واجبه (نیصابی زه‌كات) بریتییه له حه‌وت ملیۆن و هه‌شسه‌د هه‌زار دینار، واته: هه‌ركه‌سێك (حه‌وت ملیۆن و هه‌شسه‌د هه‌زار دیناری عێڕاقی ) هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه، واجبه بۆ هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی به‌زه‌كات بدات به هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تان.