باشترین خواردنەکانی ژەمی بەربانگ ئەمانەن

ژەمی بەربانگ گرنگترین ژەمی مانگی ڕەمەزان كە پێویستە بایەخی پێ بدرێت و بە هێواشی بخورێت و خواردنەكان بە باشی بجورێت و پێویستە مرۆڤ دوای خواردن یەكسەر پاڵ نەكەوێت.
ڕۆژوو بە یەك دەنكە خورما یان یەك دەنكە قەیسی یان یەك قاش كاڵەك یان دوو بۆ سێ دەنكە مێوژ بشكێنرێت لەگەڵ یەك پەرداخ ئاوی فێنك یان ئاسایی.
باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ بەربانگ :
1. یەك قاپی بچووك شۆربا : وەك پەڵپینە بەترش، شۆربای قارچك، سوپی مریشك، شۆربای سەوزە.
2. یەك قاپی بچووك زەڵاتە : تەماتە لەگەڵ خەیار یان ترۆزی یان كاهوو؛ دەتواندرێت هەموو سەوزەیەكی تری تێكەڵ بكرێت وەك چەوندەر، بیبەر، برۆكلی، بیبەر، زەنجەبیل لەگەڵ لیمۆ یان سندی.
3. یەكیك لەم خۆراكانە :
ـــ یەك قاپ برنج + یەك قاپ شلەی باینجان یان فاسۆلیای سەوز یان كولەكە یان بامیە + یەك پارچەی بچووك گۆشتی سوور بێ بەز یان مریشك بێ پێست.
ــ یەك قاپ یاپراخی گەڵامێو + یەك قاپی بچووك پاقلەی سەوز یان یەك قاپ یاپراخی سڵق.
ــ یەك ماسی بر‌ژاو + یەك بۆ دوو نانی تیری.
ــ یەك قاپ نۆكاو.
ــ سێ بۆ چوار شفتە یان كوبە.
ــ یەك قاپ ماست + دوو كولێرە یان دوو نانی تیری.
یەك قاپ تەماتەی سووركراوە + دوو كولێرە یان دوو نانی تیری، شیش سینگی مریشك یان گۆشت یان جگەری بر‌ژاو + 2 شیش سینگی تەماتەی بر‌ژاو + دوو نانی تیری.
یەك قاپ ساوەر یان قەلە خەرمان.
4. یەك كووپ چا یان قاوە؛ بەڵام لە ڕووی زانستیەوە باشترە چا یان قاوە یەك سەعات دوای خواردن بخورێتەوە.
خراپترین جۆرەكانی خۆراك بۆ بەربانگ :
یەكەم ـــ كفتە یان سەروپێ.
دووەم ـــ شەربەتی گیراوەو شەربەتی فرێش و خواردنەوە گازییەكان.
سێیەم ـــ خۆراكی سوێرو پڕ بەهارات و ترشیات و سوێر كراو.
چوارەم ـــ شیرینی و ئیشی هەویرو ساردەمەنی.
پێنجەم ــ ڤاست ڤوود.
(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك)



PM:03:47:06/04/2022