وێنە.. هونەرمەندێکی ناوداری میسری گیانی لەدەستدا

لەیلا نەسڕ ئەكتەری دیاری میسر لە تەمەنی (٨٤) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا. 

مەجدی نازیر دەرهێنەری دیاری میسر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هەواڵی گیان لەدەستدانی خانمە هونەرمەند لەیلا نەسڕی راگەیاند و دەڵێت" بەهۆی نەخۆشییەوە كۆتایی بە ژیانی هاتووە". 

لەیلا نەسڕ لە ساڵی (١٩٣٨) لە میسر لە دایكبووە، یەكەمین دەركەوتنی لە ساڵی (١٩٦٠) بوو لە فیلمی (قلب في الظلام)، کە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ناوبانگ پەیدا بكات. 


PM:02:06:10/04/2022