لە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنی فەڕەنسا، ماكرۆن لە پێشە


ئەنجامی گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسا راگەیەنراو  بەپێی ئەنجامەكان ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی ئێستا 28.10٪ و ماریان لۆپێنی ركابەری 23.30٪ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.

دوای تەواوبوونی ماوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەڕەنسا، ئەمشەو ئەنجامە بەراییەكان راگەیەنرا و تیایدا ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی ئێستا لە پارتی (كۆماری بۆ پێشەوە) 28.10٪ و ماریان لۆپێنی لە (گردبوونەوەی نیشتمانی) ركابەری 23.30٪ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.

وا بڕیارە رۆژی 24ی ئەم مانگەش گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لەو وڵاتە بەڕێوە بچێت.




PM:09:11:10/04/2022