پەروەردە بۆ یادی ئەنفال بڕیارێكی دەركرد


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا كە سبەینێ لە یادی ئەنفال، لە وانەی یەكەمدا چەند ساتێك ئەو یادە بكرێتەوە و باسی رووداوەكەش بۆ خوێندكاران بكرێت.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە نووسراوێكدا بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان داوایكردووە، سبەینێ لە ساڵیادی ئەنفال، لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن، لە وانەی یەكەمدا چەند ساتێك وەك رێزگرتن بۆ ئەو یادە بوەستن و مامۆستایانیش باسی ئەو یادە بۆ خوێندكاران بكەن.

سبەینێ 34 ساڵ بەسەر رووداوی ئەنفالی خەڵكی كوردستان تێدەپەڕێت كە لەلایەن رژێمی بەعسەوە بەرامبەر گەلی كورد كرا.



PM:10:06:13/04/2022