ئەمڕۆ ٣٤ ساڵ بەسەر کارەساتی ئەنفال تێپەڕدەبێت

 ئەمڕۆ ١٤ی نیسان ٣٤ ساڵ بەسەر کارەساتی ئەنفال دا تێپەڕ دەبێت لە ئەمڕۆ وە بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ لە چەمچەماڵ مەراسیم و چالاکی جیاواز بەڕێوە دەچێت.

 

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی نیسان، لە شاری چەمچەماڵ بەبۆنەی تێپەڕبونی ٣٤ ساڵ بەسەر یادی ئەنفالدا لە مۆنۆمێنتی ئەنفال بە کردنەوەی پێشەنگای وێنەکێشان و فۆتۆگرافی چەند چالاکییەکی دیکە بەڕێوەبچن.

 

شەوی رابردووش بە داگیرساندنی ٣٤مەشخەڵ سەنتەری چالاکی گەنجان و مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ یادەکەیان بەرز راگرت.

لەماوەی ڕابردووشدا کەسوکاری ئەنفالکراوان رایانگەیاندبو بەهۆی نیگەرانیان لە دۆخی ژیانیان و نەبونی خزمەتگوزاری بڕیاریانداوە ئەمساڵ یادەکە بایکۆت بکەن.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ٣٤ ساڵ لەمەوبەر، لەساڵی ١٩٨٩، رژێمی پێشوی بەعس بە شەش قۆناغ دەستی بە پرۆسەی ئەنفالکرد، کەبەهۆیەوە زیاتر لە (١٨٢٠٠٠ ) کەس ئەنفالکران، تائێستا ئێسک و پروسکی  بەشێک  لە ئەنفالکراوان نادیارن، و حکومەتی عێرایش قەرەبوی کەسوکاری ئەنفال کراوانی نەکردووەتەوە.

 



AM:09:04:14/04/2022