یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێم دیاری دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایدەگەیەنێت" تا ئێستا دیار نییە کەی بە دیاریکراوی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت". 

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا لەبارەی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ ڕایگەیاند" ڕۆژی ٢٩ی مانگی ڕەمەزان لیژنەی بینینی مانگ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەوقافی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئیدارەکان کۆدەبێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان دەدات، ئەگەر مانگ بە بەڵگەوە نەبینرێت ئەوا ڕەمەزان ٣٠ ڕۆژ تەواو دەکات ئەگەر بە بەڵگەوە بینرا ئەوە ڕەمەزان دەبێتە ٢٩ ڕۆژ". 

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم جەختیشیکردەوە، ئەو رۆژانەی وەک جەژنی ڕەمەزان دیاریکراون هیچ بنەمایەکی راستیان تێدا نییە و لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیاری کۆتایی دەدات.


PM:06:44:17/04/2022