سەبارەت بە دانانەوەی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، گۆڕان روونكردنەوە دەدات


جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان رەتیدەكاتەوە چەند ئەندامێكی خانەی راپەڕاندن لە شوێنەكانیان دەستبەكاربووبنەوە.

‎جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "ئەو هەواڵانەی لە میدیاكاندا بڵاوبونەتەوە لەسەر دانانەوەی خانەی ڕاپەڕاندن دورن لە  ڕاستیەوە. هەر كاتێك جڤاتی نیشتیمانی هەر بڕیارێك بدات، ئەوا لە میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕاندا بڵاوی دەكاتەوە".

ئەمڕۆ هەواڵی دانانەوەی چەند ئەندامێكی خانەی راپەڕاندن لە پۆستەكانیان بڵاوكرایەوە ئەمەش دوای ئەوەی لە دوای هەڵبژاردنی مانگی 10ی پەرلەمانی عێراق و بەهۆی شكستهێنانی گۆڕان لەو هەڵبژاردنەدا كە لەناو لیستی هاوپەیمانی كوردستان لیستی هاوبەشی یەكێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان هیچ كورسییەكی نەهێنا، ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دەستیان لەكاركێشایەوە.





PM:09:54:17/04/2022