هەولێر.. بەهۆی خواردنەوەی مادە کحولییەکان لە مانگی ڕەمەزاندا ٦ کەس دەستگیرکران

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند  "شەش کەسی بە تۆمەتی خواردنەوەی ماددە کحولییەکان لە مانگی رەمەزاندا دەستگیرکراون.


هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ ١٨ی نیسان، بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن شەش تۆمەتباریان بە تۆمەتی خواردنەوەی ماددە کحولییەکان لە پارکی ئەڤین لە گەڕەکی هەڤاڵان لە مانگی رەمەزانی پیرۆز دەستگیرکرد.

 

باسی لەوەشکرد، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری شۆفرلێت ئۆپترادا گیرا، هەروەها دەستیشبەسەر ماددە کحولییەکاندا گیرا.

 



PM:02:05:18/04/2022