تۆمەتبارێک لەسەر ئازاردانی هاوسەرەکەی دەستگیرکرا

پیاوێک بە تۆمەتی  ئازاردانی هاوسەری پێشوی دەستگیرکرا، گومان دەکرێت لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری سلێمانی زیندانی کرابێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد کە توند و تیژی بەرامبەر هاوسەری پێشووتری بەکارهێنابوو، پاشان زیندانیشی کردبوو .

دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە واگومان دەكرێت لە یەكێك لە هۆتێلەكانی شاری سلێمانی ژنێك زیندانیکراوەو رێگەی هاتنە دەرەوەی لێگیراوە ، مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە ژنەكە بدۆزرێتەوە كە لە ژوری هۆتێلێكدا لەلایەن هاوسەری پێشوتریەوە بەندكراوەو ئازار دراوە ، پاشانیش توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت .

لەئێستاشدا تۆمەتبار (ع ، م ، ه لەدایكبووی ١٩٩٢ بەناسنامە عەرەب ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .



PM:12:11:21/04/2022