ئەم هونەرمەندە بەناوبانگەی توركیا كۆچی دوایی كرد

هونەرمەندی بەناویانگی توركی چولیان ئیلهان بەهۆی توشبونی بە كێشەیەكی تەندروستی كتوپڕ كۆچی دوای كرد.
دەزگا ڕاگەیاندنەكانی توركیا بڵاویانكردۆتەوە كە چولیان ئیلهان هونەرمەندی بواری سینەما و شن ڕۆژی هەینی بەهۆی توشبونی بە جەڵتەی دڵ، لە تەمەنی 77 ساڵیدا كۆچی دوای كردووە.
بڕیارە تەرمی ئەم هونەرمەندە توركە لە شاری ئەستەنبوڵ بەخاك بسپێرێت.
ئیلهان یەكێكە لە بەناوبانگترین هونەرمەندەكانی توركیا و خاوەنی زیاتر لە 300 كاری شانۆی و فیلمی سینەماییە.
چولیان ئیلهان هاوسەری هونەرمەندی ناسراوی كۆچكردوی توركی سەدری ئەلچیكە و، لە ئێستاشدا یەكێك لە كوڕەكانی بەناوی كەریم سەرقاڵی ئەنجامدانی كاری هونەرییە.








PM:01:50:26/07/2014