کەرکوک.. منداڵێکی تازە لەدایک بوو لە کارتۆنێکدا بە مردووی دۆزرایەوە

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێکی تازە لەدایک بوو لەناو کارتۆنێکدا دۆزرایەوە".

 

ئەمڕۆ ٢٤ی نیسان یەکشەممە، تیمێکی پۆلیسی فریاکەوتنی خێرا لە نزیک باخچەی گەڕەکی حەدیدیەکان منداڵێکی تازە لە دایکبویان لە کارتۆنێکدا دۆزییەوە کە گیانی لەدەستدابوو.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، دوای ئەوەی تەرمەکە دۆزراوتەوە دەرکەوت کە پێدەچێت چەند کاتژمێرێک پێش دۆزینەوەکەی بەهۆی سەرماوە گیانیلەدەستدابێت، هەوەها منداڵەکە ڕاستەوخۆ دوای لەدایک بوونی فڕێدراوە.

 



PM:12:32:24/04/2022