مەرجەعێکی باڵای شیعەکان یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاری کرد

مەرجەعێکی باڵای شیعەکان سەبارەت بە دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو یەکەم ڕۆژی جەژن دەبێت". 

نوسینگەی کەمال حەیدەری، یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعەی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بە پشت بەستن بە حساباتە فەلەکی و زانستییەکان، رۆژی دووشەممە ٢ی ٥ی ٢٠٢٢ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی پێشبینییەکان بێت ئەستەمە لە ڕۆژی شەممە مانگ لە ئاسمان ببینرێت، بەو پێیەش بێت ڕۆژی یەکشەممە تەواوکاری مانگی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی دواتر یەکەم ڕۆژی جەژن دەبێت.


PM:02:40:25/04/2022