لەبارەی مۆڵەتی مووچه‌خۆران و فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بۆ مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەران لەدەرەوەی وڵات چەند بڕیارێكی نوێی دەرکرد. 

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی خوێدنی باڵا، كە لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ دەرچووە تێیدا هاتووە" بەشێك لەوانەی، كە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، بەتایبەت لە توركیا و ئێران، بەبێ كۆرسی زمان راستەوخۆ دەست بە خوێندنی ئەكادیمی دەكەن، ئەوەش پێچەوانەی رێنوێنییەكانە، بۆیە جەخت دەكەینەوە، پێش دەستپێكردنی بە خوێندنی ئەكادیمی، پێویستە بڕوانامەی كۆرسی زمانی بەدەست هێنابێ، یاخود بڕوانامەی پێشتری بە هەمان زمان تەواو كردبێت".

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی روون كردووەتەوە، بۆ خوێندنی زمانی عەرەبی، باشتر وایە روو لە وڵاتانی عەرەبی بكرێت.

ئەوەش هاتووە" سەبارەت بە خوێندنی زمانی كوردی و ئەدەبی بەراوردكاری، مەبەست ئەوەیە لە كورسییەكانیش ئەدەبی بەراوردكاری بخوێندرێت، نەك تەنیا لە نامەكان ئاماژەی بۆ بكرێت".

بەپێی ناوەڕۆكی نووسراوەكە، كە بۆ پەرلەمان و وەزارەتەكان و زانكۆكان نێرداوە، ئەوەش خراوەتەڕوو، لە هەر وڵاتێك، پێویستە خوێندن بە زمانی وڵاتەكە، یاخود زمانی ئینگلیزی بێت و زمانەكانی دیكە قبووڵكراو نیین. 


PM:01:02:27/04/2022