پێشبینییەکانی كەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا پێشبینی دەکات، کە تا ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو باران بارین بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرماش دادەبەزێت. 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، شەپۆلی باران بارین لە هەرێمی كوردستان تاوەكو ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو بەشێوەی بچڕبچڕ بەردەوام بێت و پلەكانی گەرماش ڕوو لە دابەزین دەكەن.

هاوکات ماڵپەڕەکە پێشبینی دەکات، لە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ئەگەری باران بارین لە هەندێك ناوچە هەیە و ڕۆژانی دواتر ئاسمان لە نێوان هەور و خۆر دەبێت و پلەكانی گەرما لە نێوان (١١ بۆ ٢٨) پلە دەبێت و كەشوهەوا لەو ڕۆژانەدا بە جێگیری دەمێنێتەوە.


PM:03:40:28/04/2022