كەشناسێكی شارەزای هەرێم وادەی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ئاشكرا دەكات

شارەزایەكی بواری كەشناسی هەرێم لەبارەی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە جەژنە". 

محەمەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دیمەنی مانگ بۆ ئەمڕۆ شەممە لە كاتەكانی خۆرئاوابوون وەك دەبینن مانگ پێش خۆر ئاوا دەبێت، سەرەڕای ئەوەش مانگ لە حاڵەتی (محاق) دیارنەماندایە، بۆیە نەك بەچاوی ئاسایی بەڵكو بە ئامێری تەلیسكۆپیش نابینرێت، هەر بەو پێیەش بێت ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە". 

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەی بینینی مانگیش ناتوانێت ئەم ئێوارەیە مانگ ببینێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئاسمان ئەگەری هەیە هەوری پچڕ پچڕ بێت و بەكەڵكی ئەوەش نەیەت بتوانن ئامێر بەكاربهێنن.


AM:11:15:30/04/2022