خانمە گۆرانیبێژی باشووری کوردستان پەرواز حسین بە ڤیدیۆیەک پێشوازی و پیرۆزبایی لە هەوادارانی دەکات.
پەرواز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە بە چەند ستایڵێکی نوێ و بە جلوبەرگی نوێوە پیرۆزبایی لە فانەکانی دەکات.
پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە و لە ئێستادا خاوەنی دووکچن، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.