ئەمشەو لە سنوری میحوه‌ری پردێ چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، بەڵام تائێستا ئاماری قوربانییەکان ئاشکرا نەکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك لە چه‌كدارانی داعش هێرشیانكردە سه‌ر خاڵی (١٠)ی فه‌وجی پێنجی لیوای (١٠)ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌به‌رزاییه‌كانی زورگه‌زراو له‌سنوری میحوه‌ری پردێ.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای ڕووبەڕووبوونەوەی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، چه‌كداره‌كانی داعش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتن، تائێستاش ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ئاشکرا نەکراون.