بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی یهكینهكانى
پاراستنى گهل (یهپهگه) ڕای دەگەیەنێت "لەهەر چركەساتێكدا ئامادەین شنگال بپارێزینو
وەكو شەڕڤانانی یەپەگە قبوڵناكەین جارێكی تر شنگال ڕووبەڕوی هێرشێكی نوێبكرێتەوە".
سیامەند عەلی بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە
كە ئەو خۆی یەكێك لەو شەڕڤانانه بووه كە لەسەرەتای هێرشی سێ ئابی ٢٠١٤ی داعشهوه
بۆسەر شنگال، خۆی گەیاندە ئهو دهڤهره ئاشكرایدهكات و دەڵێت ، "كاتێك ئێمە
گەیشتینە شنگال ئێمە هیچ هێزێكمان نەبینی، كاتێكیش بەرەو شنگال دەچووین، تەنها دەمانبینی
كە بەهەزاران پێشمەرگە هەڵدێن، كاتێكیش خەڵكی شنگالیش بەهەزاران كەس ڕوویان لەڕۆژئاوا
كرد، هەڤاڵانی یەپەگەو یەپەژە هاوكاریان بوون، ئەوەشی
وت من بەچاوی خۆم بینیم كە چۆن هەڵدێن، ئێمە زۆرێك
لەو پێشمەرگانەمان لەهەندێ خاڵدا كۆكردەوە، ژمارەیەك برینداریان هەبوو، هەندێكیان
ترسیان لێ نیشتبوو، ئێمە ئەوانەمان گواستەوە بۆ ڕِۆژئاوا، تائێستاش قسەی هەندێك لەو
پێشمەرگانە لەمێشكمدایە، دهیانگوت چەكی گران بێنن، ئەگەر چەكی گران نەبێت،
ناتوانن شەڕی داعش بكەن، بەڵام وەكو شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە لەدەستی ئێمەدا تەنها
چەكی كڵاشینكۆفو ڕومانەو نارنجۆک هەبوون".
لەبارەی چاکی پێشمەرگەوە دەڵێت "چەكەكانی
پێشمەرگەش هەم نوێو هەمیش پێشكەوتووبوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئیرادەیان نەبوو، دەستیان
لەشنگال بەردا، خەڵكی شنگال بەپیرو گەنجان، ژنو منداڵەوە بەتەنها لەنێو چنگی
داعشدا هێشتەوە، ئەوەش بڵێم؛ پاراستنی شنگال، بابەتێكی ئێرادەبوو نەك چەك".
لە کۆتای دا ئامأە بۆ ئەوەدەکات و دەڵێت "ئێمە
لەهەر چركەساتێكدا ئامادەین بۆ پاراستنی شنگال، چونكه شەڕڤانانی یەپەگە قوربانی زۆر
بەنرخیان بۆ شنگال داوە، ئەگەر لەدژی شنگال هێرشێكی نوێ پێكبێت، ئەوا یەكینەكانمان
ئامادەن وەڵامی داواكاری خەڵكی شنگال بدەنەوە، لەئێستادا ئەرتەشی عێراقو پارتى هێرشی
شنگال دەكەنو دەیانەوێت شنگال بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوەو بەمشێوەیەش شنگال لەژێردەستی
هێزەكانی پاراستنی شنگالو خۆبەڕێوەبەری شنگال دەربهێنن، لەو هێرشانەیاندا چەكی
قورسیان بەكارهێناوە، مێژوو شایەدی ئەوە دەدات كە لەكاتی هێرشی چەتەكانی داعشدا هێزە
عێراقیەكانو پارتى لەشنگال چۆن چۆنی هەڵهاتنو ئەو خەڵكەیان لەنێو چنگی داعشدا بەتەنها
هێشتنەوەو بوونە هاوبەشی تاوانەكانی داعش، بەچ مافێك پارتى هێرشدەكاتەسەر
شنگال؟".