دەربەندیخان.. بارهەڵگرێک بە بارێک شوتییەوە وەرگەرا

ئەمڕۆ ٧ی ئایەرشەممە،  لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان بارهەڵگرێكی شەش تەنی كە شوتی پێبوو وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ كاتژمێر ١:٣٠  خولەكی دوای نیوەڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری مسیوبۆشی شەش تەنی كە باری شوتی پێ بوو لەو دیو تونێڵی دربەندیخان كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.

هەر لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ئەنجامی ڕووداوەكە، شۆفێری بارهەڵگرەکە بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.



PM:04:51:07/05/2022