دوران كاڵكان ئاشکرایکرد،
پلانه‌كه‌ی توركیا له ناوچه‌كانی زاپ و ئاڤاشین پوچه‌ڵكرایه‌وه و شكستی هێنا،
ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانیشیان زیادی کردووە.
دوران كاڵكان ئه‌ندامی
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی په‌كه‌كه دەڵێت " ئه‌و هێرشه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان
(ئاكه‌په) و پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا
(مه‌هه‌په) له ١٧ی نیساندا له‌سه‌ر زاپ و ئاڤاشین ده‌ستیانپێكردوه سێ هه‌فته‌یه
به‌رده‌وامه، ئه‌و شه‌ڕه یه‌كێكه له شه‌ڕه هه‌ره قورس و گرانه مێژوییه‌كان،
ده‌بێت هه‌ر كه‌س له‌مه ئاگادار بێت، ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕی هه‌ره گران و مه‌زنی ده‌وڵه‌تی
توركیایه، بۆ كوردانیش شه‌ڕێكی هه‌ره مه‌زنه، له شه‌ڕه‌كانی ڕابردو زیاتر قورس
و گران و مه‌زنه، له به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌ش گه‌ریلا به‌رخۆدانیه‌كی مه‌زن نیشان
ده‌ده‌ن و قاره‌مانێتیی ده‌كه‌ن و مێژو ده‌نوسنه‌وه".
ناوبراو لەسەر
هێرشەکانی تورکیا باسی ئەوەی کرد، کە ئێستا هه‌فته‌ی سێیه‌م له شه‌ڕه‌كه تێپه‌ڕده‌بێت،
ژماره‌ی كوژراوه‌كانیان زیاتره له ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ سه‌رباز، ده‌وڵه‌تی توركیا نایه‌وێت
ئه‌مه ببینێت و ده‌یشارێته‌وه".
دوران شكستی
سوپای ده‌وڵه‌تی توركی له هێرشه‌كانی سه‌ر زاپ و ئاڤاشین ڕاگه‌یاند و وتی
"ئاكه‌په و مه‌هه‌په له‌ڕاستیدا تێكه‌وتون، پلانه‌كه‌یان له‌زاپ و ئاڤاشین
به‌به‌رخۆدانی گه‌ریلا پوچه‌ڵ كرایه‌وه، مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت شكستیانهێناوه".