ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا خەڵاتی زێڕینی بلە لە شاری سلێمانی دابەشکرا، کە دەزگای ئیبراھیم فاوندەیشن خەڵاتەکەی بەخشییە سەڵاحەدین دەمیرتاش کەسایەتی سیاسی دیاری کورد و هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بە رەحمەت و منتەوە یادی ئیبراھیم ئەحمەد دەکەمەوە و خەڵاتی مامۆستا ئیبراھیم شانازییەکی گەورەیە".
ئەوەشی خستەڕوو، سوپاسی خۆم پێشکەش بە کارمەندانی دەزگای ئیبراھیم فاوندەیشن دەکەم و ئەم خەڵاتە بەرپرسیارێتی و ئەرکی منی بەرامبەر گەلەکەم زیاتر کرد و ھەوڵ دەدەم شایستەی ئەمە بم.