ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. هاوڵاتییەک خوشکێکی خۆی و سێ کەسی دیکەی کوشت

لە یەکێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خوشکێکی خۆی و سێ کەسی دیکە لە بنەماڵەیەک هێنا و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی (قومشە) سەر بە شاری کرماشان بە ناوی زارا عەزیزی قومشە لەلایەن براکەیەوە بە ناوی ئیسماعیل عەزیزی قومشە ئاگر لە جەستەی بەردرا و لە ئاکامدا بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاویەکەی گیانی لەدەستدا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ژنە بە پاساوی پاراستنی نامووس و هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کوڕێک لەلایەن براکەیەوە کوژراوە. 

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" بکوژەکە دوای کوشتنی خوشکەکەی هەر یەک لە سەجاد عەزیزی قومشە کە لەگەڵ خوشکەکەی پەیوەندی هەبووە جەعفەری عەزیزی قومشە باوکی سەجاد و هەروەها خزمێکی دیکەیانی بە ناوی ئەمیر عەزیزی قومشە بە چەک کوشتووە، ناوبراو دوای کوشتنی ئەو چوار کەسە بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە". 


AM:12:15:13/05/2022