"دەرگای گفتوگۆ لە نێوان یەکێتی و پارتی کراوەیە"

ئه‌ندامێکى سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت" بڕیاری سه‌ره‌تا و كۆتایی پارتی ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موواندا له‌ ناویشیاندا یه‌كێتی به‌ گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن". 

دڵشاد شه‌هاب، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" هەوڵەکان بۆ رێکخستنی کۆبوونەوەیەکی باڵا لە نێوان لایەنەکان بەردەوامن و لایەنەکانیش بەدەمەوەهاتنیان هەبووە". 

ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵیش هەیە بۆ کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان. 

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی و پارتی وەڵامی دەستپێشخەری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیان داوەتەوە و دەرگای گفتوگۆش لە نێوان یەکێتی و پارتی هەمیشە کراوەیە. 

دڵشاد شه‌هاب باسی لەوەشکرد، هه‌ر گفتوگۆیه‌ك بكرێت، پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نیشتمانی بێت و ته‌نیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆماندا نه‌بێت.


PM:03:35:15/05/2022