دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هۆشیار زێباری ده‌ركرد

ئەمڕۆ سیشەممە لەسەر سكاڵای نوێنەری یاسایی دادگای فیدراڵی عێراق، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دەرکرد. 

بەپێی هەواڵی ميدياکانی عێراق، ئەمڕۆ ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ بڕیاری بانگهێشتكردنی بۆ هۆشیار زێباری کانديدی پێشووی پارتی ديموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ بەردەم دادگا دەركردووە.

میدیاکانی عێراق باس لەوەش دەکەن، بانگهێشتکردنەکە لەسەر بنەمای سكاڵایەكە كە نوێنەری یاسایی دادگای باڵای فیدراڵی تۆماریكردووە، لەبارەی سوكایەتیكردنی زێباری بە دادگا.

دوای دورخستنەوەی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتووی عێراق، هۆشيا زێباری لە چەند بۆنەیەکدا ڕه‌خنه‌ی له‌و بڕیارانه‌ گرتبوو، كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق و به‌ تایبه‌ت دادگای باڵای فیدڕاڵی ده‌ركرابوون. 


AM:11:19:17/05/2022