لە دهۆك، تەرمی پیاوێكی سێ ژنە دۆزرایەوە


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك رایدەگەیەنێت، تەرمی پیاوێكیان دۆزیوەتەوە  كە سێ هاوسەری هەیە و ماوەی شەش ڕۆژ بوو بێسەروشوێن بوو.   

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "ئەو هاووڵاتییەی خەڵكی دهۆك كە شەش ڕۆژ بوو بێسەروشوێن بوو، تەرمەكەی لە نزیك ناحیەی ئەلقوش لە نزیك پارێزگای موسڵ دۆزرایەوە."   

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە "هاووڵاتییەكە ناوی عەبدوڵا ئیسماعیل و تەمەنی 61 ساڵ بووە و سێ هاوسەری هەیە، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە بۆ زانینی هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە".   





PM:07:33:21/05/2022