نوێنەرایەتی هەرێم: هیچ رێككەوتنێك بۆ ناردنەوەی پەنابەران لەئارادا نییە


نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا ڕەتیكردەوە هەرێمی كوردستان هیچ جۆرە ڕێكەوتنێكی لەگەڵ بەریتانیا هەبێت بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی كورد.  

نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا لەرونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "لە سەردانی فەرمی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و كۆبونەوە لەگەل وەزیری ناوخۆ بەهیچ شێوەیەك پرسی ناردنەوەی زۆرەملێ باس نەكراوە و هیج ڕێككەوتنێكیش لەو بارەیەوە نەكراوە".   

هەروەها دەڵێت "پەیوەندیە دوولایەنەكانی شانشینی یەكگرتوو لەگەڵ هەرێمی كوردستان قوڵ و دۆستانەن و لەسەر بنەمای هاوبەشی و بەرژەوەندی دولایەنەیە، ئەو پرسەی كە هەندێك كەس و لایەن دەیانەوێت چەواشەكاری و هەستی هاووڵاتیانی پێ بجوڵێنن و بۆ‌ بەرژەوەندی كورتخایەنی خۆیان بەكاری بهێنن ڕەت دەكەینەوە و ئەولەویاتەكانی پەیوەندی دوولایەنە بەهیچ شێوەیەك پرسی ناردنەوەی بەزۆر نییە".  



PM:08:27:24/05/2022